ئایەتوڵڵا محەممەد عەلی موەحیدی کرمانی خەتیبی نوێژی هەینیی تاران بە ئاماژەدان بە هەڵس و کەوتی دەسەڵاتدارانی ئالی سەعود بۆ پێشگیری کردن لە ئامادەبوونی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێ وڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ پێداگری کرد : ئەوان لەحاڵێکدا ئیدیعای پەیڕەوی لە ئیسلام و قورئان دەکەن کە جگە لە زیانی موسوڵمانانی جیهان هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.
ئیمام جومعەی کاتیی تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هەڵس و کەوتی دژە ئیسلامیی ڕژێمی ئالی سەعوود جگە لە ڕەق و نەفرەتی زۆربەی گەلانی موسوڵمان ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە، وتی : درێژەی ئەم سیاسەتانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوان بە ترس و نیگەرانی بچنە نێو مزگەوتی حەرام .
خەتیبی نوێزی هەینیی تاران وتی : بە پێی ڕاگەیاندنی قورئان ئەو کەسانەی ڕێگەی ماڵی خودا بەسەر موسوڵمانان و بڕواپێکراوان دەبەستن بەرەوڕووی دواهاتی نالەبار دەبنەوە.
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی هەروەها بە ئاماژەدان بە قەیرانەکانی ناوچە لەوان لە یەمەن و سوریا هیواداری دەربڕی : خەڵکی ئەم وڵاتانە بەرامبەر دەستدرێژی تیرۆریستان کە لەگەڵ ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و عەرەبستانی سعودی لە هیچ تاوانکارییەکی چاوپۆشی ناکەن، سەرکەون و ڕووی ئاسایش و هێوری لە وڵاتەکانیان ببینن...
کۆتایی کورتە نامە/310